• سەرەکی
  • هەواڵی ئۆتۆمبێل
  • راپۆرتەکان
  • تەکنۆلۆژیای ئۆتۆمبێل
  • ڤیدیۆ
  • بابەتەکان
  • بەراوردەکان
  • له‌بارەی ئێمە
  • پەیوەندی بكه‌ن
  • کوردی
  • العربية
Facebook Instagram
Facebook Twitter Instagram
  • کوردی
  • العربية
IRAQ CARSIRAQ CARS
  • سەرەکی
  • هەواڵی ئۆتۆمبێل
  • راپۆرتەکان
  • تەکنۆلۆژیای ئۆتۆمبێل
  • ڤیدیۆ
  • بابەتەکان
  • بەراوردەکان
  • له‌بارەی ئێمە
  • پەیوەندی بكه‌ن
Facebook Twitter Instagram
IRAQ CARSIRAQ CARS
You are at:Home»راپۆرتەکان»4 ئۆتۆمبێل کە ناوبانگیان تەقیەوە دوای ڕاگرتن لە بەرهەمهێنانیان
راپۆرتەکان

4 ئۆتۆمبێل کە ناوبانگیان تەقیەوە دوای ڕاگرتن لە بەرهەمهێنانیان

Akar SamanAkar Samanتەممووز 14, 2026Updated:تەممووز 14, 2026هیچ لێدوانێک نییە7 Mins Read
Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
Share
Facebook Twitter LinkedIn Pinterest Email

لە کاتێکدا هەندێک ئۆتۆمبێل سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست دەهێنن لە کاتی نمایشکردندا، هەندێکی تر دەکەونە ناو بۆشاییەکەوە تاوەکو بە ناچاری لە بازاڕدا لەناو دەچن، تەنها بۆ ئەوەی ببینن کە ناوبانگیان دەتەقێتەوە دوای ماوەیەکی زۆر لە کۆتایی هاتنی  لە بەرهەمهێنان. چەند حاڵەتێکی زۆر هەیە کە مۆدێلەکان هەوادارێکی زۆر بەدەست دەهێنن دوای ئەوەی کە کۆتایی دێن لە بەرهەمهێنان. هەندێکیان لە ڕێگەی دەرکەوتنیان لە فیلم و پڕۆگرامە تەلەفزیۆنەکاندا توانیویانە ببنە هێمای کولتووری، هەندێکی تریش لەنێو ئارەزومەنداندا ناوبانگیان بەدەستهێناوە. بێ گوێدانە ئەمە، تەنها لەبەر ئەوەی مۆدێلێک لە بەرهەمهێناندا نەماوە مانای ئەوە نییە کە تابلۆی ناوەکە خۆی گەشە ناکات.

1. Honda S2000

 بە دەگمەن کەس هەیە لەسەر ئەوە ناکۆکی هەبێت کە ئەم ئۆتۆمبێلە یەکێکە لە داوکراوترین ڕۆدستەرەکانی جیهان. ئەم  ئۆتۆمبێلە سەرەوە کراوەیە بۆ ئەوە دروست کرابوو کە هاوکێشەی پێشەنگی ئۆتۆمبێلە ئەڵمانییەکان بکات.،

 یەکەم جار لە مانگی نیسانی ساڵی 1999 هاتە بازاڕ، بەڵام تەنها دوای دە ساڵ، کۆتایی بە بەرهەمهێنانی هات. دوا نموونەی ئەم ئۆتۆمبێلە وەرزشییە لە ساڵی 2009 لە هێڵی بەرهەمهێنان دەرچوو، لەو کاتەوە هەتا ئێستا هیچ هەواڵێکی فەرمی دەربارەی گەڕانەوەی ڕاستەقینەی هۆندا ئێس2000 بڵاونەکراوەتەوە.

هەرچەندە ئەمڕۆ زۆر خۆشەویست و داواکراوە، بەڵام لە کاتی فرۆشتنی خۆیدا، بە تایبەتی لە ساڵەکانی کۆتایی، فرۆشتنی هێواش ببوو. بە گشتی ئۆتۆمبێلە وەرزشییەکان بۆ بازاڕێکی تایبەت دروست دەکرێن و زۆرجار وەک ئۆتۆمبێلی دووەم یان سێیەم بەکاردێن، نەک وەک ئۆتۆمبێلی سەرەکی ڕۆژانە.

بۆیە، کاتێک خەڵک ڕووبەڕووی کێشەی ئابووری دەبن، ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە یەکەم شت دەبن کە لە بیر دەکرێن، وەک لە کاتی قەیرانی ئابووری گەورەی ساڵی 2008.

لە ساڵی 2009، تەنها 355 دانەی لێ بەرهەم هێنا، لەنێوان ساڵانی 2000 تا 2009 نزیکەی 66,544 دانە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا فرۆشرا.

زیادبوونی ناوبانگ و خۆشەویستی  دوای وەستاندنی بەرهەمهێنانی، زۆر بەهۆی باشبوونەوەی دۆخی ئابووری و ئەوە بوو کە یەکەم ڕۆدستەری هۆندا بوو کە بۆ بازاڕی ئەمریکا هێنرابوو. جگە لەوەش، توانی هەڵبستێت بەرامبەر پۆڕشە 986 بۆکستەر، کە لەو کاتەدا یەکێک بوو لە بەناوبانگترین ئۆتۆمبێلە وەرزشییەکانی ئەو پۆلە.

لە ماوەی 10 ساڵی بەرهەمهێنانیدا، بە دوو هەڵبژاردەی بزوێنەر هات: 2.0 لیتر و 2.2 لیتر، هەردووکیان چوار سیلەندەر بوون و 237 ئەسپ هێزیان بەرهەم دەهێنا.

بزوێنەری 2.0 لیتر 207 نیوتن مەتر تۆرکی هەبوو، بەڵام بزوێنەری 2.2 لیتر ئەوەی گەیاندبوو بە 219 نیوتن مەتر تۆرك.

ئەو هێزەری بەهۆی گیربۆکسی دەستی 6 خێرایی دەگوازرایەوە بۆ چەرخەکانی دواوە ، هەروەها سیستەمی سەسپێنشنەکەی بە شێوەیەک ڕێکخرابوو کە لە هەموو شتێک زیاتر سەرنجی لەسەر چێژی لێخوڕین و کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێل هەبێت.

2. DMC DeLorean

زۆربەی خەڵک ئۆتۆمبێلی بەهۆی فیلمە بەناوبانگەکەی (باک توو ذە فیوچەر) دەناسن، کە تێیدا وەک ئۆتۆمبێلی گەشتکردن بە کات بەکار هاتووە. بەڵام ئەم ئۆتۆمبێلە تەنها بۆ فیلم نەبوو، بەڵکو ئۆتۆمبێلێکی وەرزشیی ڕاستەقینە بوو.

 بە دیزاینێکی بزوێنەری دواوە و دوو کورسی هاتبوو، بەڵام لە ڕووی بازرگانییەوە سەرکەوتوو نەبوو. بەرهەمهێنانی تەنها دوای سێ ساڵ وەستێنرا.

ئەم ئۆتۆمبێلە هەر یەکەم و تاکە ئۆتۆمبێلە بوو کە کۆمپانیای توانی بیهێنێتە بازاڕ، پێش ئەوەی ڕاگەیەنرێت کە کۆمپانیاکە تەواو شکستی ئابووری هێنا.

پێش هاتنە بازاڕ، بە شێوەیەکی زۆر سەرنجی خەڵکی ڕاکێشا، تەنانەت هەندێک کڕیار ئامادە بوون نرخی زیاتر لە نرخی ڕەسمی بدەن، تەنها بۆ ئەوەی زووتر دەستیان بکەوێت. بەڵام ئەو شەپۆلی خۆشەویستییە زۆر خێرا کەم بووەوە و ژمارەی بەرهەمهێنان لە داواکاریی بازاڕ زیاتر بوو.

 لە هەمان کاتدا، ئەمریکا بەرەو قەیرانێکی ئابووری دەچوو و ڕێژەی سوودی قەرز بەرز دەبوو. لەبری ئەوەی (دیلۆریان) ئەم بارودۆخانە لەبەرچاو بگرێت، ژمارەی بەرهەمهێنانی دوو هێندە کرد. لە مانگی ئازاری ساڵی 1982، کۆمپانیاکە داوای لە هەموو 343 فرۆشگای فەرمی خۆی کرد کە هەر یەکێکیان شەش ئۆتۆمبێل بکڕن بۆ یارمەتیدانی مانەوەی کۆمپانیا، بەڵام هیچ کام لە فرۆشگاکان ئەو داواکارییەیان جێبەجێ نەکرد.

زیادبوونی ناوبانگی دوای وەستاندنی بەرهەمهێنانی، دوو هۆکاری سەرەکی هەبوو. یەکەمیان دیزاینی تایبەتی بوو، کە دەرگاکانی و لاشەی دروستکراو لە ستەینلێس ستیل لە تایبەتمەندییە هەرە دیارەکانی بوون. ئەم شێوازە وای کردبوو ئۆتۆمبێلەکە وەک پارچەیەکی هونەری سەرنجڕاکێش بێتە بەرچاو، جگە لەوەی ئۆتۆمبێلێکی تەواو کارامەش بوو.

بە بزوێنەرێکی 6 سیلیندەر و یەک کامشافت هاتبوو و کڕیاران دەیانتوانی لەنێوان گیربۆکسی دەستی 5 خێرایی یان ئۆتۆماتیکی 3 خێرایی هەڵبژێرن. هێزی بزوێنەرەکەشی بۆ چەرخەکانی دواوەدەگوازرایەوە.

3. Nissan 240SX

ئەوانەی حەزیان لە درێفتکردن هەیە، بە زۆر باشی ئەم ئۆتۆمبێلە دەناسن.

بەڵام، ئەم ئۆتۆمبێلە لە سەرەتای دروستبوونی ناوبانگی بەهۆی توانای وەرزشی نەبوو. لە ڕاستیدا، ئەم مۆدێلەی وەک ئۆتۆمبێلێکی ئابووری و گونجاو بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە دیزاین کردبوو.

ئۆتۆمبێلێکی کێش سووک بوو و بە ڕێکخستنێکی بزوێنەری پێشەوە و هێنانەوەی هێز بۆ چەرخەکانی دواوە هاتبوو، کە ئەم پێکهاتەیە بە شێوەیەکی زۆر سەرنجی کۆمەڵگەی درێفتکردنی ڕاکێشا و بووە یەکێک لە هەڵبژاردە هەرە خۆشەویستەکانیان.

هەتا ساڵی 1989 نەبوو تاوەکوو ئەم ئۆتۆمبێلە بۆ بازاڕی ئەمریکای باکوور هێنا. ئەم مۆدێلە شوێنی (200ئێس ئێکس) ی گرتەوە و بە دوو جۆری لاشە، کوپێی و هاتچباک ، پێشکەش کرا.

لە ژێر بۆنیتەکەیدا بزوێنەرێکی 2.4 لیتری چوار سیلەندەر هەبوو، کە لەگەڵ گیربۆکسی دەستی 5 خێرایی یان ئۆتۆماتیکی 4 خێرایی دەهات. مۆدێلە سەرەتاییەکان 140 ئەسپ هێزیان بەرهەم دەهێنا، بەڵام مۆدێلەکانی نێوان ساڵانی 1991 تا 1994 ئەو هێزەیان بەرز بووەوە بۆ 155 ئەسپ.

ئەم ئۆتۆمبێلە وەرزشییە بچووکە زۆرجار ستایش دەکرا بۆ کۆنترۆڵ و هەڵسوکەوتی توند و وردی لە کاتی لێخوڕین، بەڵام زۆر کەس پێیان وابوو بزوێنەرەکە هێزی پێویستی نییە.

کاتێک نەوەی دووەمی بۆ مۆدێلی ساڵی 1995 هاتە بازاڕ، بە تەواوی گۆڕابوو و بە زەحمەت پارچەیەکی هاوبەشی لەگەڵ نەوەی پێشوو هەبوو. لەبری ئەوە، زیاتر گرنگی بە ناوبانگی ئەم مۆدێلە وەک ئۆتۆمبێلێکی درێفت دا.

نەوەی نوێی 240ئێس ئێکس پانتایی چەرخەکانی فراوانتر بوو، درێژی گشتیی کەمتر بوو، هەروەها تانکی بەنزین بۆ بەشی پێشەوەی سسپێنشنی دواوە گوازرابووەوە بۆ ئەوەی هاوسەنگی کێشی ئۆتۆمبێلەکە باشتر بکرێت.

بە داخەوە، هەمان بزوێنەری چوار سیلەندەری 155 ئەسپی بۆ ئەم نەوەیەش گەڕایەوە. هەرچەندە مۆدێلەکانی 1996 و 1997 چەند نوێکارییەکی دیزاینیان وەرگرت، وەک پێشەوەیەکی نوێ و چراکانی دواوەی نوێکراو، بەڵام مۆدێلی ساڵی 1998 بووە دوا مۆدێلی 240 لە بازاڕی ئەمریکای باکوور. تەنها 2,178 دانە لەو ساڵەدا لە هێڵی بەرهەمهێنان دەرچوون.

4. Mazda RX-7

یەکەم جار لە ساڵی 1978 هاتە بازاڕی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ئەم کوپێیە کێش سووکە بە شێوەیەکی گەورە یارمەتی ناوبانگی مازدای لە بواری بزوێنەرە ڕۆتەرییەکان زیاد کرد.

نەوەی دووەمی لە ساڵی 1986 ناسێنرا و دیزاینەکەی بە شێوەیەک کاریگەری لە ئۆتۆمبێلەکانی پۆرشە وەرگرتبوو. هەروەها بۆ یەکەم جار هەڵبژاردەی بزوێنەرێکی توربۆچارجی بۆ دابین کرا.

لە دوو نەوەی یەکەمدا نزیکەی 750 هەزار دانەی لێ فرۆشرا، کە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ ئەم مۆدێلە بوو.

بەڵام نەوەی سێیەمی نەیتوانی ئەو سەرکەوتنە دووبارە بکاتەوە. ئەم نەوەیە تەنها سێ ساڵ بەرهەم هێنرا، لە ساڵی 1993 دەستی پێکرد و لە ساڵی 1995 بەرهەمهێنانی کۆتایی پێهات.

بۆ باش یان خراپ، مازدا لە نەوەی سێیەمی ڕێگایەکی جیاوازی هەڵبژارد. لەو سەردەمەدا، ئۆتۆمبێلە وەرزشییە ژاپۆنییەکان لە باشترین قۆناغی خۆیاندا بوون و هەروەها (مازدا میاتا) لە بازاڕدا بوو. لەبری ئەوەی دوو ئۆتۆمبێلی وەرزشیی ئاستی سەرەتایی هەبێت، (ئاڕ ئێکس 7) ی گۆڕی بۆ ئۆتۆمبێلێکی وەرزشیی پڕ لە تەکنەلۆژیای ئاست بەرز.

دوو توربۆچارجەر بە بزوێنەرە ڕۆتەرییە 1.3 لیترییەکە زیاد کرا، کە هۆکاری ئەوە بوو هێزی تۆرک لە ڕێژەیەکی فراوانتر بەردەست بێت. کۆتایی هێزەکە گەیشتە 255 ئەسپ و 367 نیوتن مەتر تۆرک، کە ئەو توانایە وای دەکردلە نزیکەی 5 چرکەدا لە خێرایی 0 بگاتە 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێر

هەروەک (مازدا میاتا) گرنگی بە دابەشبوونی کێش بە نزیکەی 50:50 دا، کە هۆکاری باشتر بوونی هاوسەنگی و کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکە بوو. هێزی بزوێنەریشی بەهۆی گیربۆکسی دەستی 5 خێرایی دەگوازرایەوە بۆ چەرخەکانی دواوە، و سیستەمی (ئێڵ ئێس دی) بە شێوەی ستاندارد لەسەر هەموو مۆدێلەکان هەبوو.

وەک زۆر لە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکانی تر، دڵسۆزانی ئۆتۆمبێل (ئاڕ ئێکس 7) یان بە دڵەوە وەرگرت و دوای وەستاندنی بەرهەمهێنانی، ناوبانگی ئەم مۆدێلە بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بوو.

لەو سەردەمەدا، بە نرخێکی هەرزان دەفرۆشرا، و زۆر لە شۆفێران بۆ تێرکردنی حەزی خێرایی یان بۆ فێربوونی هونەری درێفتکردن سوودیان لێ وەردەگرت.

ئەم ئۆتۆمبێلە وەرزشییە هەروەها بەهۆی دەرکەوتنی لە زنجیرە فیلمە بەناوبانگەکانی (فاست ئاند فیوریەس) بووە هێمایەکی جیهانی لەناو دڵسۆزانی ئۆتۆمبێلدا.

بە پێی هەڵسەنگاندنەکان، تەنها نزیکەی 14 هەزار دانە لە نەوەی سێیەمی گەیشتنە بازاڕی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ئەمڕۆ، داواکاری زۆر زیاترە لە ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە بازاڕدا هەن، و ئەمەش وای کردووە نرخی هەردوو جۆری مۆدێلە پارێزراوەکان و ئەوانەی دەستکاری کراون بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بێت.

Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
Previous Articleلە بۆنەکانی تایبەت بە جامی جیهانی، لەگەڵ ئۆمۆدا و جەیکۆ وەک براوەیەک لێبخوڕە!
Next Article لێخوڕینی زیرەک SIVP وەستانی ئۆتۆمبێل لە هاویندا ئاسانتر دەکات بە تایبەتمەندی “وەرە بۆ لای من… وەستان بۆ من”.
Akar Saman

Related Posts

لە بۆنەکانی تایبەت بە جامی جیهانی، لەگەڵ ئۆمۆدا و جەیکۆ وەک براوەیەک لێبخوڕە!

تەممووز 8, 2026

ڕزڤانی فۆرترێس ٢٠٢٦.. بارهەڵگرێکی سوپەری تاکتیکی بە هێزی ٨٥٠ ئەسپ و بژاردەی زرێپۆشی پێشکەوتوو

ئایار 30, 2026

BYD Ti7 ی تەواو نوێ: دڕندەیەکی چینی لوکس کە هەڕەشە لە بەرگریکار و لاندکرۆزەر دەکات بە هێزی زیاتر لە 600 ئەسپ

ئایار 21, 2026

Leave A Reply Cancel Reply

Demo
نوێترین

لێخوڕینی زیرەک SIVP وەستانی ئۆتۆمبێل لە هاویندا ئاسانتر دەکات بە تایبەتمەندی “وەرە بۆ لای من… وەستان بۆ من”.

تەممووز 14, 2026

4 ئۆتۆمبێل کە ناوبانگیان تەقیەوە دوای ڕاگرتن لە بەرهەمهێنانیان

تەممووز 14, 2026

لە بۆنەکانی تایبەت بە جامی جیهانی، لەگەڵ ئۆمۆدا و جەیکۆ وەک براوەیەک لێبخوڕە!

تەممووز 8, 2026

ئۆمۆدا و جێکۆ لە ڕێگەی جەمیل مۆتۆرزەوە چوونە ناو بازاڕی عێراق

تەممووز 4, 2026
هەواڵی تایبەت
هەواڵەکان تەممووز 14, 2026

لێخوڕینی زیرەک SIVP وەستانی ئۆتۆمبێل لە هاویندا ئاسانتر دەکات بە تایبەتمەندی “وەرە بۆ لای من… وەستان بۆ من”.

دۆزینەوەی شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل لە مانگەکانی هاویندا یەکێکە لە ئاستەنگە بێزارکەرەکان، جا چ لە هاتووچۆدا…

4 ئۆتۆمبێل کە ناوبانگیان تەقیەوە دوای ڕاگرتن لە بەرهەمهێنانیان

تەممووز 14, 2026

لە بۆنەکانی تایبەت بە جامی جیهانی، لەگەڵ ئۆمۆدا و جەیکۆ وەک براوەیەک لێبخوڕە!

تەممووز 8, 2026
فۆڵۆمان بکە
  • Facebook
  • Instagram
  • TikTok
  • WhatsApp
Demo
زۆرترین بینەر

لێخوڕینی زیرەک SIVP وەستانی ئۆتۆمبێل لە هاویندا ئاسانتر دەکات بە تایبەتمەندی “وەرە بۆ لای من… وەستان بۆ من”.

تەممووز 14, 2026

4 ئۆتۆمبێل کە ناوبانگیان تەقیەوە دوای ڕاگرتن لە بەرهەمهێنانیان

تەممووز 14, 2026

لە بۆنەکانی تایبەت بە جامی جیهانی، لەگەڵ ئۆمۆدا و جەیکۆ وەک براوەیەک لێبخوڕە!

تەممووز 8, 2026
بابەتەکان

ڤۆڵکسواگنی نوێ ID unyx07.. ئۆتۆمبێلێکی سیدان کارەبایی چینی-ئەڵمانی بە نرخێکی سەرسوڕهێنەر و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو

ئایار 31, 2026

ئۆتۆمبێلەکانی BMW ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی سەختی جیهانی دەبنەوە… بازاڕی عێراقیش چاودێری پێشهاتەکان دەکات

ئایار 7, 2026

کاریگەرییە ئەگەرییەکان لەسەر عێراق و کوردستان.. باجەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا بازاڕی ئۆتۆمبێلی خستە ژێر فشارەوە

ئایار 4, 2026

مع كل متابعة جديدة

اشترك في نشرتنا الإلكترونية مجاناً

© 2026 جميع الحقوق محفوظة.

Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.

Powered by
►
Necessary cookies enable essential site features like secure log-ins and consent preference adjustments. They do not store personal data.
None
►
Functional cookies support features like content sharing on social media, collecting feedback, and enabling third-party tools.
None
►
Analytical cookies track visitor interactions, providing insights on metrics like visitor count, bounce rate, and traffic sources.
None
►
Advertisement cookies deliver personalized ads based on your previous visits and analyze the effectiveness of ad campaigns.
None
►
Unclassified cookies are cookies that we are in the process of classifying, together with the providers of individual cookies.
None
Powered by