- تێکتۆنی تەواو نوێ بە پێی پێداویستییەکانی کڕیار دروستکراوە، بۆ ئەوەی دیزاینی سەرنجڕاکێش، پەیوەندیکردنی زیرەك، تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و تایبەتمەندییە کردەییەکان لە خۆیدا کۆبکاتەوە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی ڕۆژانە.
- تێکتۆن بەرجەستەکردنی ستراتیژییەتی نیسانە کە لەسەر بنەمای هاوبەشیی ستراتیژی بنیادنراوە بۆ فراوانکردنی پێگەی خۆی لە بازاڕەکاندا. لە ڕێگەی کۆمەڵێك بەرهەمی هەمەجۆرتر و ڕکابەرانەتر.
لە ڕێوڕەسمێکی جیهانیدا لە هیندستان، کۆمپانیای نیسان پەردەی لەسەر ئۆتۆمبێلی تەواو نوێی تێکتۆن لادا، ئەمەش بە وەرچەرخانێکی گرنگ هەژمار دەکرێت لە مێژووی گەشەسەندنی نیساندا.
تێکتۆنی تەواو نوێ بەرجەستەکردنی تێڕوانینی نیسانە لە بارەی پێشکەوتنی ئۆتۆمبێلە جیهانییەکانەوە کە لە ناوەندە ستراتیژییەکانی بەرهەمهێنانەوە دەردەچن.

و لەسەر بنەمای فەلسەفەی نیسان کە “یەك ئۆتۆمبێل … یەك جیهان”ە، ئەم ئۆتۆمبێلە پەرەی پێدراوە بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆیی و بازاڕی هەناردەکردن پڕ بکاتەوە، لە ڕێگەی هەناردەکردنی بۆ 50 بازاڕی جیاواز، لەوانەش بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، ئەمەش پێگەی جیهانیی نیسان لە بواری بەرهەمهێنان و هەناردەکردن و پەرەپێدانی بەرهەمەکانی بەهێزتر دەکات.
هەروەها ئەم ناساندنە ڕەنگدانەوەی ئەو پێشکەوتنەیە کە نیسان لە چوارچێوەی ستراتیژییەتی خۆیدا بەدەستیهێناوە و بە کردەییکردنی تێڕوانینیەتی لە ڕێگەی بەرهەمی هەمەجۆرتر و ڕکابەرانەتر، ئەمە جگە لە هاوبەشیی ستراتیژی، و تیشك خستنەسەر بازاڕە پێشەنگەکان.
و بەم بۆنەیەوە، گیوم کارتیێ، سەرۆکی جێبەجێکاری کارامەیی لە نیسان ڕایگەیاند: ” بە هەنگاوی پڕ لە متمانەوە بەرەو بەهێزکردنی پێگەی نیسان و چەسپاندنی توانا ڕکابەرییەکانمان دەڕۆین، هاوشان بە بەردەوام بوونمان لە فراوانکردنی کۆمەڵە ئۆتۆمبێلە وەرزشییە فرەبەکارهێنانەکاندا (SUV) و بەکارهێنانیان، و تیشکخستنە سەر بازاڕە پێشەنگەکان، ئەم ناساندنە جیهانییەی تێکتۆن، ڕەنگدەرەوەی خواستمانە بۆ سوودمەندبوون لە هاوبەشییە ستراتیژییەکانمان لە پێناو فراوانکردنی مەودای کارەکانمان.
تێکتۆن بەرجەستەکردنی ئەو ئاراستەیەیە کە نیسان گرتوویەتییە بەر بۆ دروستکردنی کۆمەڵێك بەرهەمی هەمەجۆرتر و بەتواناتر لە ڕکابەریکردندا، ئەمەش پاڵپشتیکردنە لە کاروانی گەشەسەندن لە بازاڕە جیهانییەکاندا.”

تایبەتمەندییەکانی تێکتۆنی تەواو نوێ
تێکتۆنی تەواو نوێ بۆ ئەوە دیزاینکراوە کە ڕکابەریی پڕ ڕکابەرترین ئەو ئۆتۆمبێلانە بکات کە لە جۆری SUV ین لەسەر ئاستی جیهاندا، و دیزاینەکەی ئیلهام وەرگیراوە لە نیسان پاتڕۆڵ، بەهێزکراوە بە نوێترین تەکنەلۆژیا و خاوەن پانتایەکی فراوانە لە ناوەوە، سیستمێکی پێشکەوتووی سەلامەتی تێدایە، جگە لە کۆمەڵێك تەکنیك بۆ هاوکاریکردنی شۆفێر و دەستەبەرکردنی ئەزموونی لێخوڕینێکی تەواو و گشتگیر کە پێداویستییەکانی ژیانی ڕۆژانە پڕ بکاتەوە.
تێری سەبباغیش، جێگری سەرۆك بەش، و سەرۆکی نیسان و ئینفینیتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شانشینی سعودیە و هیندستان و وڵاتانی CIS گووتی: “تێکتۆنی تەواو نوێ زیادکردنێکی جۆرییە بۆ کۆمەڵەی ئۆتۆمبێلە SUV ییەکانی نیسان، و ڕەنگدەرەوەی تێگەیشتنی قووڵمانە لە خواستی نەوەیەکی نوێ لە کڕیارانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا. دروستکراوە بۆ ئەوەی تێکەڵەیەکی هاوسەنگ لە دیزاینی بوێرانە، تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و کردەکیی پێشکەش بکات تا لەگەڵ بەکارهێنانی ڕۆژانەدا بگونجێت، ئەمەش وا دەکات پێگەی خۆی وەك ئۆتۆمبێلێك بچەسپێنێت کە کوالیتی و داهێنان و ئاسانیی لەبەکارهێناندا کۆبکاتەوە.”
لە سەر بنەمای خواستەکانی کڕیار دیزاینکراوە
پەرەپێدانی تێکتۆن وەڵامدانەوەیەکە بۆ پێداویستییەکانی کڕیارانمان، بە پشتبەستن بە کۆمەڵێك توێژینەوە کە هەزارەها کەس تێیدا بەشداربوون لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، و ئەم توێژینەوەیە هەماهەنگی کردووە لە داڕشتنی سەرجەم وردەکارییەکانی ئۆتۆمبێلەکەدا، هەر لە دیزاین و تەکنەلۆژیاوە، تا دەگاتە ئاستەکانی ئاسوودەیی و کرداریبوون، لەگەڵ پارێزگاریکردن لە کەلەپووری زیاتر لە 75 ساڵی نیسان لە پەرەپێدانی ئۆتۆمبێلە SUV ییەکاندا.

زیاتر لەوەی پێشبینی دەکەیت
تێکتۆنی تەواو نوێ، نوێترین بەرهەمە لە جۆری B+ لە جیهانی ئۆتۆمبێلە SUV ییەکانی نیساندا، و دیزاینەکەی ئیلهام وەرگیراوە لە کەلەپووری نیسان پاتڕۆڵ، بۆ ئەوەی دیزاینی بوێرانە و ئامادەییەکی متمانەدار ببەخشێت لەسەر ڕێگادا، ئەمە جگە لە ئاسان ڕاپەڕاندنی کارەکانی ڕۆژانە.
کارامەیی و توانای ئەم ئۆتۆمبێلە پشتبەستووە بە بزوێنەرێکی بەنزینی تۆربۆیی چوار سلندەری بە قەبارەی 1.3 لیتر، کە هێزی 163 ئەسپ و زەبری تا 280 نیوتن مەتر بەرهەمدەهێنێت، و بەستراوەتەوە بە گێڕێکی ئۆتۆماتیکیی دوو کلاچ (DCT) بە 6 خێرایی، بۆ ئەوەی وەڵامدانەوەیەکی ئاسان، خێراییەکی متمانەپێکراو، و کارامەییەکی هاوسەنگ ببەخشێت بە شۆفێر لە هەموو دۆخێکی شۆفێریکردندا.
سەرباری ئەوەی تێکتۆن پانتایەکی فراوانی هەیە لە ناوەوە و سەقفێکی پانۆرامای تێدایە، کوشنەکانی پێشەوەی زیادکراوە بە تایبەتمەندی هەواگۆڕکێ، و سیستمی ڕێکخستنی ساردی و گەرمی خۆکاری دوو ناوچەیی تێدایە، هاوشان بە چارەسەرە کردەکییەکانی کۆگاکردن و سندووقێکی فراوان، بۆ ئەوەی سەرنشینان لەوپەڕی ئاسوودەییدا بن، چ لە بەکارهێنانی ڕۆژانەدا بێت یان لە کاتی گەشتە درێژەکاندا.
تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و سەلامەتییەکی بێوێنە لە هەر گەشتێکدا
تێکتۆنی تەواو نوێ زیادکراوە بە سیستمێکی گشتگیر لە تەکنەلۆژیای زیرەك کە ئەزموونی لێخوڕین چێژبەخشتر دەکات، لەوانەش: کابینەی لێخوڕینی دیجیتاڵی، خزمەتگوزارییە پێشکەوتووەکانی پەیوەندیکردن، ئەمەش وا دەکات لێخوڕین ئاسانتر و ژیرانەتر و پەیوەستکراوتر بێت.
هەروەها سەلامەتیش چەقی گرنگیدانە لە دیزاینی تێکتۆندا، لاشەی ئەم ئۆتۆمبێلە بەهێزکراوە بە 6 ئێرباگ و سیستمی پێشکەوتووی هاوکاریکردنی شۆفێر کە ئەمانە لەخۆ دەگرێت، سیستمی جێگیرکردنی خێرایی زیرەك، سیستمی برێکی خۆکار لە کاتی ڕووداوی نەخوازراودا و سیستمی هاوکاریکردن لە مانەوە لەسەر ڕێڕەو و سیستمی ئاگادارکردنەوە لە خاڵی کوێر، ئەمەش متمانە و دڵنیایی زیاتر دەبەخشێت بە شۆفێر لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەدا.


