• سەرەکی
  • هەواڵی ئۆتۆمبێل
  • راپۆرتەکان
  • تەکنۆلۆژیای ئۆتۆمبێل
  • ڤیدیۆ
  • بابەتەکان
  • بەراوردەکان
  • له‌بارەی ئێمە
  • پەیوەندی بكه‌ن
  • کوردی
  • العربية
Facebook Instagram
Facebook Twitter Instagram
  • کوردی
  • العربية
IRAQ CARSIRAQ CARS
  • سەرەکی
  • هەواڵی ئۆتۆمبێل
  • راپۆرتەکان
  • تەکنۆلۆژیای ئۆتۆمبێل
  • ڤیدیۆ
  • بابەتەکان
  • بەراوردەکان
  • له‌بارەی ئێمە
  • پەیوەندی بكه‌ن
Facebook Twitter Instagram
IRAQ CARSIRAQ CARS
You are at:Home»راپۆرتەکان»ئۆمۆدا و جەیکۆ لە پێشانگای ئۆتۆمبێلی پەکین دەردەکەون
راپۆرتەکان

ئۆمۆدا و جەیکۆ لە پێشانگای ئۆتۆمبێلی پەکین دەردەکەون

Saman BrifkaniSaman Brifkaniنیسان 18, 2026Updated:نیسان 18, 2026هیچ لێدوانێک نییە4 Mins Read
Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
Share
Facebook Twitter LinkedIn Pinterest Email

ئۆمۆدا و جەیکۆ لە پێشانگای ئۆتۆمبێلی پەکین دەردەکەون، ئاهەنگی سێ ساڵەی دامەزراندن و فرۆشتنی یەک ملیۆن ئۆتۆمبێل دەگێڕن و دەست بە وەرزێکی نوێی جیهانی بوون دەکەن

 

هەڵکشانێکی جیهانیی پێوانەشکێن

لە سەرەتای دامەزراندنییەوە، ئۆمۆدا و جەیکۆ خێرایی سەرکەوتنیان لە پیشەسازی ئۆتۆمبێلدا سەرلەنوێ پێناسە کردووەتەوە. بە پشت بەستن بە فەلسەفەی بنەڕەتیی: کە بریتییە لە (بەرهەمهێنراوی جیهانی، دۆستی ژینگە و تایبەت لە جیهانی ئوتومبێلدا)، براندەکە شتێکی بەدەست هێنا کە زۆرکەس بە مەحاڵیان دەزانی: بازدان لە سفرەوە بۆ یەک ملیۆن دانە تەنها لە ماوەی سێ ساڵی کورتدا. ئەم دەستکەوتە ئۆمۆدا و جەیکۆی وەک خێراترین گەشەی براندی نوێ  لە مێژووی جیهانی ئۆتۆمبێلدا دەچەسپێنێت.

پێگەیەکی ستراتیژیی جیهانی

گەشەکردنی براندەکە بە شێوازێکی خێرا و ورد بووە. لە ڕێگەی چوونە ناو بازاڕێکی نوێ لە هەر ١٧ ڕۆژ جارێکدا، ئۆمۆدا و جایکۆ توانیویانە بە سەرکەوتوویی بەناو ژینگە یاساییە توندەکاندا تێپەڕن، لەوانەش یەکێتی ئەوروپا ،ئەمڕۆ پێگەی ئەم براندە ٦٤ وڵات و ناوچە دەگرێتەوە، کە بنکەی جۆراوجۆر و بەهێزی بۆ گەشەی داهاتوو دروست کردووە.

پێشانگای ئۆتۆمبێلی پەکین: خاڵێکی نوێی دەستپێکردن

لە کاتێکدا براندەکە یادی سێ ساڵەی دامەزراندنی و گەیشتن بە ئامانجی یەک ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکاتەوە، پێشانگای ئۆتۆمبێلی پەکینی ئەمساڵ وەک سەکۆیەکی ستراتیژی بۆ پڕۆژە نوێیەکان کاردەکات. ئۆمۆدا و جەیکۆ سەرنجی خۆیان دەگوازنەوە بۆ چەمکی ‘نیو لۆهاس’  کە جەخت لەسەر شێوازی ژیانی تەندروست و بەردەوام دەکاتەوە و سەرنجی بژاردەکانی جیهان ڕادەکێشن؛ بەو بەڵێنەی کە ئەزموونێکی گواستنەوە پێشکەش بکەن کە لە هەموو کاتێک زیندووتر، هەمەجۆرتر و لە ڕووی تەکنەلۆژیاوە پێشکەوتووتر بێت.

توانای تەکنەلۆژی و چارەسەرەکانی وزەی نوێ

داهێنان ئەو بزوێنەرەیە کە ئۆمۆدا و جەیکۆ بەرەو پێش دەبات. ئەم براندە تەنها  کەرتی ئۆتۆمبێلەکان بەرەو  وزەی نوێ (NEV) هەنگاو نانێت؛ بەڵکو لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای تایبەتی SHS هایبرێد، پێشەنگی دەکات و خێرایی گەشەکردنی ئەم کەرتە دیاری دەکات.

سوودەکانی تەکنەلۆژیای SHS هایبرێد

لە بەر گۆڕانی بەردەوامی نرخی سووتەمەنی لە جیهاندا، تەکنەلۆژیای SHS بەهایەک پێشکەش دەکات کە لە چاوەڕوانییە باوەکان تێدەپەڕێت. فەلسەفەی براندەکە بۆ سیستەمی هایبرێد لەسەر سێ کۆڵەکەی سەرەکی دامەزراوە:

  1. هێزێکی بێوێنە (Super High Power): ئەدایەک کە هەرگیز سازشی لەسەر ناکرێت.
  2. کەمترین مەسرەفی سووتەمەنی (Super Low Consumption): پێشەنگی پیشەسازی لە پاشەکەوتکردنی سووتەمەنیدا.
  3. مەودای بڕینی ماوە درێژ (Super Long Combined Range): نەهێشتنی دڵەڕاوکێی دووری ڕێگا بۆ گەشتە درێژەکان.

بۆ سەلماندنی ئەم توانایانە، ئۆمۆدا و جەیکۆ لە ٢٥ و ٢٦ی نیسان ماراسۆنێکی تاقیکردنەوەی مەودای درێژ ڕێکدەخەن. ئەم چالاکییە جۆرەکانی ئۆمۆدا 5 SHS-H، جەیکۆ 5 SHS-H و جەیکۆ 7 SHS-H دەخاتە ژێر تاقیکردنەوەی توند لە بارودۆخی ڕاستەقینەدا بگرە لە ناوەندی شارەکانەوە تا ڕێگا شاخاوییە سەختەکان بەمەبەستی پێشکەشکردنی زانیاری ڕوون بە کڕیاران لە سەرانسەری جیهان.

تەکنەلۆژیای VPD: داهاتووی ڕاگرتنی زیرەکی ئۆتۆمبێل

بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی جیهان، لە پێشانگای ئۆتۆمبێلی پەکین تەکنەلۆژیای VPD (پارکینگی ئۆتۆمبێل) نمایش دەکرێت. ئەم سیستمە پێشکەوتووەی یارمەتیدەری شۆفێرە و بازدانێکی گەورەیە لە گەشتی زیرەکدا. لە ڕێگەی خزمەتگوزاری (پارکینگی ئۆتۆمبێل) لە نایابییەکی دەگمەنەوە بۆ ئاسانکارییەکی ستاندارد، ئۆمۆدا و جەیکۆ شۆفێری زیرەکی ئاستبەرز بۆ بەکارهێنەران لە سەرانسەری جیهان دەستەبەر دەکەن.

داهێنانی بەرهەم – یەکەم دەرکەوتنی ئۆمۆدا 4

گرنگترین ڕووداوی وەرزەکەی داهاتوو، نمایشکردنی گەورەی ئۆتۆمبێلی ئۆمۆدا 4 دەبێت. بڕیارە لە ٢٦ی نیسان بە فەرمی لە هێڵی بەرهەمهێنان بێتە دەرەوە؛ ئۆمۆدا 4 تەنها ئۆتۆمبێلێک نییە، بەڵکو چەمکێکی گواستنەوەیە لەسەر شێوازی (سایبەر-مێگا)

  • دیزاینێکی مۆدێرن:  بە تایبەت بۆ ئارەزووی جوانیخوازی نەوەی گەنج دروستکراوە.
  • ژینگەیەکی گونجاو بۆ ژیان لەسەرتایەکان: دیوی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە وەک ناوەندێکی پەیوەندی کۆمەڵایەتی پڕ وزە دیزاین کراوە، کە تێکەڵەیەکە لە پەیوەندی دیجیتاڵی و ئاسوودەیی جەستەیی.
  • ئەزموونێکی تایبەت: تایبەتمەندییە نوێگەرییەکان دەستەبەری ئەوە دەکەن کە ئۆمۆدا 4 وەڵامدەرەوەی هەموو پێداویستییە جۆراوجۆرەکانی گواستنەوەی زیرەکی سەردەم بێت.

دەربارەی ئۆمۆدا و جەیکۆو گرووپی شێری

“هێزی ئۆمۆدا و جەیکۆ پشت بە مێژووە پڕ لە شانازییەکەی کۆمپانیای دایک دەبەستێت، واتە گرووپی شێری. کە لە ساڵی ٢٠٢٥دا، گرووپی شێری سەرکەوت بۆ پلەی ٢٣٣ لە لیستی (فۆڕچن گڵۆباڵ ٥٠٠)، کە ئەمەش خێراترین هەڵکشانە لە نێوان کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا. سەرەڕای ئەوەش، شێری بۆ ماوەی ٢٣ ساڵی یەک لە دوای یەک پلەی یەکەمی وەک گەورەترین هەناردەکاری ئۆتۆمبێلی سەرنشین هەڵگر لە چین پاراستووە.

ستراتیژیی براندی دوو ئاراستەیی

ئۆمۆدا و جەیکۆ بە ستراتیژییەکی ڕکابەریی جیاواز و دوو ئاراستەیی کار دەکەن:

ئۆمۆدا: وەک (براندی پێشەنگی جیهانی بۆ ئۆتۆمبێلی کرۆس ئۆڤەر) ناسراوە، سەرنجی تەواوی لەسەر ستایل، کولتووری گەنجان و دیزاینی سەردەمیانەیە.

جەیکۆ: پابەندە بە فەلسەفەی (زیاتر لە کلاسیک)؛ تێدەکۆشێت بۆ ئەوەی ببێتە براندێکی جیهانیی نایاب بۆ ئۆتۆمبێلە ئوف ڕۆدەکان.

لەودیوى ئۆتۆمبێلەوە: گۆڕانکارییە زیرەکەکان

دیدگای ئەم براندە تەنها لە چوارچێوەی ئۆتۆمبێلدا نامێنێتەوە؛ بەڵکو لە ڕێگەی هاوبەشی لەگەڵ تیمی ئەی ئای موگا، ئۆمۆدا و جەیکۆ چوونەتە ناو جیهانی ڕۆبۆتە پێشکەوتووەکانەوە. ئەو ڕۆبۆتەی بە هاوبەشی گەشەی پێدراوە، پێشتر چووەتە ناو خزمەتگوزاری گشتی و بەشدارییەکی مێژوویی لە یارییەکانی (پارائاسیای گەنجان)دا کردووە. ئەم هەنگاوە بەرەو ڕۆبۆتە مرۆییەکان، نیشانەی پابەندبوونی براندەکەیە بە دروستکردنی سیستمێکی زیرەکی گشتگیر.

ئۆمۆدا و جەیکۆ تەنها ئۆتۆمبێل بەرهەم ناهێنن، بەڵکو بەشی داهاتووی کەرتی وزەی نوێ (NEV) لە جیهاندا دەنووسنەوە. بە تێکەڵکردنی داهێنانی تەکنەلۆژی و تێگەیشتنی قووڵ بۆ پێداویستییەکانی بەکارهێنەران، براندەکە بە جێگیری بەرەو ئامانجەکەی هەنگاو دەنێت کە ببێتە: ‘براندی ژمارە یەکی جیهان لە ئۆتۆمبێلە هایبریدەکاندا.

 

 

Share. Facebook Twitter Pinterest LinkedIn Tumblr Email
Previous Articleئۆتۆمبێلێکی نوێی نیسان GT-R لە پەرەپێداندایه‌
Next Article هیۆندای نرخی فەرمی بۆ  Elantra N TCR ئاشکرا دەکات… دڕندەیەکی ئامادە بۆ ڕێڕەو
Saman Brifkani

Related Posts

ئایا ئۆتۆمبێلی BMW 6 Series دەگەڕێتەوە؟ دیزاینێکی نوێ لە شێوازی ‘Neue Klasse’سەرنجڕاکێشی دروست دەکات

نیسان 18, 2026

نیسان ئاماژە بە ئۆتۆمبێلی نوێ دەکات لە چین… پێشانگای 2026 سەرنج دەخاتە سەر داهاتوو

نیسان 18, 2026

نەخشەیەکی نوێی بازاڕی ئۆتۆمبێلی عێراق: کۆریەکان پێشەنگایەتی دەکەن، ژاپۆنییەکان پێگەی خۆیان دەپارێزن و چینییەکان گەڕانەوەیەکی بەهێز دەکەن

نیسان 18, 2026

Leave A Reply Cancel Reply

Demo
نوێترین

ئایا ئۆتۆمبێلی BMW 6 Series دەگەڕێتەوە؟ دیزاینێکی نوێ لە شێوازی ‘Neue Klasse’سەرنجڕاکێشی دروست دەکات

نیسان 18, 2026

نیسان ئاماژە بە ئۆتۆمبێلی نوێ دەکات لە چین… پێشانگای 2026 سەرنج دەخاتە سەر داهاتوو

نیسان 18, 2026

نەخشەیەکی نوێی بازاڕی ئۆتۆمبێلی عێراق: کۆریەکان پێشەنگایەتی دەکەن، ژاپۆنییەکان پێگەی خۆیان دەپارێزن و چینییەکان گەڕانەوەیەکی بەهێز دەکەن

نیسان 18, 2026

هیۆندای نرخی فەرمی بۆ  Elantra N TCR ئاشکرا دەکات… دڕندەیەکی ئامادە بۆ ڕێڕەو

نیسان 18, 2026
هەواڵی تایبەت
هەواڵەکان نیسان 18, 2026

ئایا ئۆتۆمبێلی BMW 6 Series دەگەڕێتەوە؟ دیزاینێکی نوێ لە شێوازی ‘Neue Klasse’سەرنجڕاکێشی دروست دەکات

کۆمپانیای بی ئێم دەبلیو لە ساڵی ٢٠١٩دا ئۆتۆمبێلی زنجیرەی ٦ی وەستاند، هاوکات بوو لەگەڵ…

نیسان ئاماژە بە ئۆتۆمبێلی نوێ دەکات لە چین… پێشانگای 2026 سەرنج دەخاتە سەر داهاتوو

نیسان 18, 2026

نەخشەیەکی نوێی بازاڕی ئۆتۆمبێلی عێراق: کۆریەکان پێشەنگایەتی دەکەن، ژاپۆنییەکان پێگەی خۆیان دەپارێزن و چینییەکان گەڕانەوەیەکی بەهێز دەکەن

نیسان 18, 2026
فۆڵۆمان بکە
  • Facebook
  • Instagram
  • TikTok
  • WhatsApp
Demo
زۆرترین بینەر

ئایا ئۆتۆمبێلی BMW 6 Series دەگەڕێتەوە؟ دیزاینێکی نوێ لە شێوازی ‘Neue Klasse’سەرنجڕاکێشی دروست دەکات

نیسان 18, 2026

نیسان ئاماژە بە ئۆتۆمبێلی نوێ دەکات لە چین… پێشانگای 2026 سەرنج دەخاتە سەر داهاتوو

نیسان 18, 2026

نەخشەیەکی نوێی بازاڕی ئۆتۆمبێلی عێراق: کۆریەکان پێشەنگایەتی دەکەن، ژاپۆنییەکان پێگەی خۆیان دەپارێزن و چینییەکان گەڕانەوەیەکی بەهێز دەکەن

نیسان 18, 2026
بابەتەکان

نەخشەیەکی نوێی بازاڕی ئۆتۆمبێلی عێراق: کۆریەکان پێشەنگایەتی دەکەن، ژاپۆنییەکان پێگەی خۆیان دەپارێزن و چینییەکان گەڕانەوەیەکی بەهێز دەکەن

نیسان 18, 2026

کۆمپانیای ئینۆس ئۆتۆمۆتیڤ بیر لە بەرهەمهێنانی گرێنادیەر دەکاتەوە لە ئەمریکا.. هەنگاوێک بۆ بەهێزکردنی ئامادەبوونی جیهانی

نیسان 16, 2026

گروپی ڤۆڵکسواگن لە چارەکی یەکەمی 2026.. گەشەی نایەکسان کە ڕەنگدانەوەی واقیعەکانی بازاڕی جیهانییە

نیسان 16, 2026

مع كل متابعة جديدة

اشترك في نشرتنا الإلكترونية مجاناً

© 2026 جميع الحقوق محفوظة.

Type above and press Enter to search. Press Esc to cancel.

Powered by
►
Necessary cookies enable essential site features like secure log-ins and consent preference adjustments. They do not store personal data.
None
►
Functional cookies support features like content sharing on social media, collecting feedback, and enabling third-party tools.
None
►
Analytical cookies track visitor interactions, providing insights on metrics like visitor count, bounce rate, and traffic sources.
None
►
Advertisement cookies deliver personalized ads based on your previous visits and analyze the effectiveness of ad campaigns.
None
►
Unclassified cookies are cookies that we are in the process of classifying, together with the providers of individual cookies.
None
Powered by