وێنه: شهقامێكی بهغداد
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی عێراق بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە سەلامەتیی ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگاوبانەکان دەرکرد، بەپێی بڕیارەکە لەمەودوا پشکنینی توندوتۆڵی (هەززە) بۆ هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک بە شێوەی ساڵانە دەبێتە ناچاری، هەر شۆفێرێکیش پابەند نەبێت ڕووبەڕووی سزای دارایی دەبێتەوە.
ڕاگەیەندراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیەنراوی ژمارە هەشتی ساڵی 2026، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی عێراق بڕیاریدا بە ئەنجامدانی پشکنینی توندوتۆڵی و سەلامەتی بۆ سەرجەم جۆرەکانی ئۆتۆمبێل بە شێوەیەکی خولی و ساڵانە.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ داوا لەو شۆفێرانە دەکات کە ساڵێک بەسەر پشکنینی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێلەکانیاندا تێپەڕیوە، سەردانی بنکەکانی پشکنین لە بەغدا و پارێزگاکان بکەن بە مەبەستی سەلماندنی توانای تەکنیکی ئۆتۆمبێلەکانیان بۆ هاتووچۆکردن لەسەر ڕێگا گشتییەکان.
تێبینی: هەر سەرپێچیکارێک پابەندی ئەم ڕێنماییە نوێیانە نەبێت، بە بڕی 100 هەزار دینار سزا دەدرێت. بڕیارەکە لە ڕێککەوتی بڵاوکردنەوەیەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.


