لە ڤیدیۆکەدا ئەو ساتە دەردەکەوێت کە بارهەڵگرێکی گەورە لە لای خۆیەوە وەرگەڕا بەهۆی بایەکی بەهێزەوە کە خێراییەکەی گەیشتە نزیکەی ١١٣ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە شاری دوماس لە ویلایەتی تەکساس.
نووسینگەی (شەریفی مۆر) وێنەی بارهەڵگرەکەی بڵاوکردەوە، کە بووە هۆی داخستنی تەواوی ڕێگاکە دوای ڕووداوەکە. هیچ بریندارێکی سەختی تۆمار نەکراوە.


